TR KU SO
FB X
Tendrûstî

خواردنی کاڵک بۆ پاراستنی جەستە کە کەم ئاویی بەسوودە

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Haziran 2021 15:51


پەیامی کورد...خواردنی کاڵک بۆ پاراستنی جەستە کە کەم ئاویی بەسوودە.




پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک، لە بابەتێکدا باسی سوودەکانی کاڵەک دەکەن و دەڵێن:"ئەم میوەیە رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و جگە لەوەی جەستە لە کەمئاوی دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی جۆری A و B6 و هەروەها هەڵگری رێژەیەکی زۆر ترشی فولیکە.

کاڵەک میوەیەکە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و کاریگەریی ئەرێنیشی هەیە لەسەر فشاریی بەرزی خوێن و ئاستەکەی کەم دەکاتەوە، هاریکاریی جەستەش دەکات، لە کەمکردنەوەی کێشی زیادە. جێی باسە، کاڵەک میویەکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە.

 

Paylas: