کۆماری چیک هاوکاری بەشی تەندروستی هەڵەبجە دەکات
پەیامی کورد ... کۆماری چیک هاوکاری بەشی تەندروستی هەڵەبجە دەکات
كۆماری چیك به‌بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلار هاوكاری و پێداویستی پزیشكی ده‌گه‌یه‌نێته ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، پاش ئه‌وه‌ی له ٢٠ی (ئادار/٣)ی ٢٠٢٠ به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كونسوڵی كۆماری چیك له دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هه‌ردو لایه‌ن گرێبه‌ستێكیان واژۆكرد، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش كۆماری چیك به‌بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلار هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات به دابینكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێر و پێداویستییه پزیشكییانه‌ی كه پێویستن بۆ هۆڵێكی له‌دایكبونی منداڵ، سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیش له‌وڵاتی چیكه‌وه هاورده ده‌كرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبون له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه هیچ كه‌م و كورتییه‌كیان نیه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌ی بیاره كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ٥٠ قه‌ره‌وێڵه‌ییه هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ دابین نه‌كراوه، بۆیه ئامێره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی منداڵبون له نه‌خۆشخانه‌ی بیاره.