مەترسییەکانی زۆر بە کار هێنانی خوێ بزانن
بە پێی ئەو لێکۆلینەوانەی کە ئەجام دروان دەر کەوتووە زیاد بە کار هێنانی خوێ ، کەلسیۆمی ئێسقانەکان دەگرێت و دەبێتە هۆی لە دەستدانی لە رێگای میز کردنەوە . هەر بەم هۆیەوە دەبێتە هۆی نازک بوونی ئێسقانەکان ، لە کۆتاییدا بە زیاد بوونی تەمەن ، ئێسقانەکان بە ئاسانی دەشکێنەوە هەر بۆیە ڕاوێژ دەکرێ لە کەم بە کار هێنانی خوێ لە خواردنەکاندا .
هەرچەندە بە کار هێنانی خوێ لە خواردنەکان پێویست و زەروورییە بەڵام بە گشتی خەڵک ١٠ تا ٢٠ بەرابەر زیاتر لە پێویستی ڕۆژانە بە کاری دەهێنن .
پێویستی ڕۆژانەی هەر مرۆڤێک بە خوێ ٦ گرامە ، بەڵام بە داخەوە لە زۆربەی کۆمەڵگا شارنشینەکاندا ڕێژەی بە کار هێنانی خوێ زیاتر لە بەر خواردنی ئەو فەستفوودانەی کە خوێیەکی زۆری تێدا بە کار هاتووە .
بە کار هێنانی زیادی خوێ یەکێکە لە هۆکارەکانی درووست بوونی پووکانەوەی ئێسقانەکان ، هۆکاری سەرەکی ئەم شتەش بەم شێوەیە ئاشکرا دەبێ کە کەلسیۆم و سۆدیۆم هەردووک لە بەر مولکوولێک لە جسمی مرۆڤدا رێک دەخرێن .
کاتێک ڕیژەی سۆدیۆم " خوێ " لە خوێندا زیاد دەکات جسم لە ڕێگای میز کردنەوە دەریدەخات بەڵام هەر لەم کاتەدا کەلسیۆمیش لەگەڵ خۆی دەردەخات لەم کاتەدا زیاد بوونی کەلسیۆم لە میزدا هۆکارێکە بۆ درووست بوونی بەردی گورچیلە و لە لایەکی دیکەشەوە پووکانەوەی ئێسقانەکان و بێ هێز بوونی ئێسقانەکان و لە کۆتاییدا مەترسی لە دەستدان و پۆکانەوەی ئێسقانەکان زیاتر دەبێت .