Tendrûstî
سوودی مۆسیقا بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی بیرچوونەوە
پەیامی کورد...سوودی مۆسیقا بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی بیرچوونەوە
لەم دواییانە پسپۆڕان و زانایانی بەریتانی سەبارەت بەو بەساڵاچووانەی چەندین ساڵە تووشی نەخۆشیی بیرچوونەوە یا زەهایمەر لە جۆری سووک بوونە، لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام دا و بۆیان دەركەوت، گوێهەڵخستنی رۆژانە بۆ ئەو مۆسیقایەی سەردەمانێك بیرەوەرییان لەگەڵدا هەبووە، كاریگەریی باشی لەسەر بیر و زەینی ئەم بەساڵاچووانە بووە.
بۆیە پێشنیار دەكەن، ئەگەر لە ماڵدا تووشبووی زەهایمەرتان هەیە، هەوڵ بدەن لە رێگەی هێزی مۆسیقاوە كاریگەریی دروست بكەن و ئەو مۆزیكانەی بۆ لێ بدەن، كە لە كاتی گەنجیدا پێی خۆش بووە، تا ئەو بەشەی مێشكی كە پەیوەندی بە بیرەوەرییەكانەوە هەیە، چالاك بێت.