Tendrûstî
سوودەکانی کەرەوز بزانە
پەیامی کورد... سوودەکانی کەرەوز بزانە
کەرەوز یەکێکە لە ڕووەکە گرنگەکان، چەند ماددەیەکی خۆراکیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە «پۆتاسیۆم، ڤیتامینەکان، کالیسۆم و مەگنیسۆم».
یەکێک لە سوودەکانی کەرەوز بۆ ژنان ئەوەیە کە یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنەوەی سووڕی مانگانە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، ئەگەر لەگەڵ نیو لیتر ئاو و کەوچکێک شەکر تێکەڵبکرێت و ڕۆژانە سێ جار بخورێتەوە.
کەرەوز یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی هەوکردنی چاو و ڕێژەی شەکر لە جەستەدا ڕێک دەخاتەوە، بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و ئەنسۆلین ڕێک دەخاتەوە. سەرباری ئەوانەش کەرەوز ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێک دەخاتەوە.