TR KU SO
FB X
Tendrûstî

سوود و کاریگەرییەکانی لیمۆ لە سەر جەستەی مرۆڤ

سارا
Yazar
📅 01 Haziran 2018 02:58

لیمۆ بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە،بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکا کە لەسەر لیمۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین"C" و ئاوێتەی کیمیایی بەسود لە لیمۆدا خواردنی زۆر سودی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەینێت.

لیمۆ ماددەی (d-limonene) تێدایە،ئەم ماددەیە لە توێکڵی ھەموو جۆرە میوەیەکی ترشدا ھەیە،توێژەرەوان ھەستان بە تاقیکردنەوەی کاریگەری ئەم ماددەیە لەسەر ٤٣ خانمی توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک ، کە ھەموو ڕۆژێک ٢ گرامیان لە (d-limonene) دەخوارد پێش ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت،دەرکەوت ئەم ماددەیە یارمەتیدەرێکی باش بووە بۆیان تا بەزووی چاک ببنەوە.

توێژەرەوان دڵنیایان دا بەھۆی خواردنی ئەم مادەیەوە بڵاوبوونەوە یاخود گەشەکردنی گرێی شێرپەنجە کوشندەکە بۆ %٢٢ کەمیکردەوە،ھەروەھا چڕی سلیکینD١ کەمیکردەوە کە زۆر بە توندی دەبێتەھۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.

بە تەنھا ئەم سودەش نا بەڵکو لە دوای ئەو کۆمەڵە توێژینەوە پزیشکی و کیمیایانەی
کە لەسەر سود و کاریگەری ئەم ماددەیە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە یارمەتیدەرێکی باشە لە ڕێکخست ھۆڕمۆن ھەروەھا پاکردنەوەی ھۆڕمۆنی ئەسترۆجین لە ژەھر.

پسپۆڕانی بواری خۆراکی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە، خواردنی لیمۆ پێویستە ڕۆژانە لەناو ژەمی خواردنەکاندا ھەبێت، بەڵام زیادەڕەویش نەکرێت لە خواردنی، بۆ ئەوەی کاردانەوەی پێچەوانەی نەبێت لەسەر تەندروستی کەناڵی ھەرس.

سوودەکانی خواردنی لیمۆ بۆ گەدە ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*خواردنی لیمۆ چارەسەری ترشانی گەدە دەکات، سەرەڕای ئەوەیش لیمۆ لە توانایدا ھەیە ترشییەتی ناو گەدە ھاوسەنگ بکات، جگە لەوەیش ڕێ دەدات بە گەدە کانزا بە سوودەکان بۆ لەش ھەڵمژێت.
*لیمۆ لە کۆمەڵێک ماددە ڕیشاڵی پێک ھاتووە، یارمەتی باش کردنی کرداری ھەرس دەدات، کەناڵی ھەرسیش چالاک دەکات.
*لیمۆ چارەسەری دڵ تێکھەڵاتن و ھێڵنجدان دەکات.
*لیمۆ زۆر نایابە بۆ ڕزگار بوون لە گازە بێزارکەرەکانی گەدە، بەھۆی بوونی پێکھاتەی مالیک کە بەسوودە بۆ دەرکردنی گازەکان.
*لیمۆ چارەسەری قەبزی دەکات، گەدەیش لە ماددە ژەھراوی و میکرۆبەکان ڕزگار دەکات.

Paylas: