TR KU SO
FB X
Werzis

لە جامی جیهانی ئەمساڵدا ٤٧ کەس بوونە قوربانی و ٢٩٢ کەسیش دەستگیر کران

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2018 21:07

لەچوارچێوەی ئاهەنگەکانی بەدەستهێنانی جامی جیهانی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە لایەن فەڕەنساوە، بە هۆی ئەو ڕووداوانەی کەوتوونەتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە هەواڵێکی ڕۆژنامەی " لۆ پاریزیان " بڵاوکراوەتەوە کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسی دیکەش لە کارمەندانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە سووکی برینداربوون.

شایەنی باسە لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئاهەنگەکان لە زۆرێک لە شارەکان توندوتیژییان بەخۆوە بینیوە و تەنانەت هێزەکانی پۆلیس ناچاربە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ بوونە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ڕۆژنامەی " لۆ فیگارۆ " دا بڵاوکراونەتەوە لە ئاهەنگەکانی شەوی ڕابردوودا بە بۆنەی بردنەوەی جامی جیهانی ٢٠١٨ لە لایەن فەڕەنساوە، ٢٩٢ کەس دەستگیرکراون.

Paylas: