پەیامی کورد ... فۆئاد حسێن ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
عێراق: بە ئێرانمان گوت دەست لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە ڕێگەى میلیشیا شیعەکان هەڵگرێت!
فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە چاوپێکەوتنێک ناوەرۆک و هۆکارى سەرفەرەکەى بۆ تاران ئاشکرا کرد و گوتى:
لە ڕێگەى ووڵاتانى ئەورووپاوە هەوڵى پاشگەزبوونەوەى ئەمریکامان لە بڕیارى کشانەوەى شاندە دیپلۆماتکارەکانی داوە.
ئەو پەیامەشیان بەئێران گەیاند کە کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق مەترسیدارە.
پێمان گوتوون کە بە ئامانجگرتنى کاروانى سەربازى ئەمریکاش لەڕێگەى فڕۆکەخانەى بەغداوە کارێکى هەڵەیە و گەیاندنى پەیامێکى مەترسیدارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە