پەیامی کورد... گۆڤارێكی ئەمریكی:"عێراق بەهێواشی دادەڕمێت"
گۆڤارێكی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت،"واشنتۆن سەرقاڵی ململانێی زلهێزەكانە و لایەنگرانی ئێران دەسەڵاتیان لە بەغداد كۆنتڕۆڵكردووە" دەشڵێت،"عێراق تاریكی زۆری بینوە بەڵام هیچ كات وەك ئێستا خاڵی نەبووە لە ئومێد".
گۆڤاری (فۆرین ئەفایرس)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە،"لە ڕووكەشدا, وا دەردەكەوێت بڕێك سەقامگیری لەعێراق بەدیهاتبێت و وڵات بوبێتە خاوەنی حكومەتێكی چالاك, دوای بۆشایەكی سیاسی كە ساڵێكی خایاند, تەنانەت میلیشیاكانی سەربە ئێرانیش كە بەردەوام سەرچاوەی ئاڵۆزیبون لەگەڵ واشنتۆن, هێرشەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ پێگە دیپلۆماسی و سەربازیەكانی ئەمریكا كەمكردووەتەوە".
جاك سۆلیڤان, راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی, ڕۆژی (4)ئایار لەوتارێكدا لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی خۆرهەوڵاتی نزیك, هۆكارەكەی گێڕایەوە بۆ ئەو ستراتیجەی ولایەتە یەكگرتووەكان پیادەی دەكات, كە لەسەر دوو بنەما بنیادنراوە, ئەوانیش:"دوانەی بەرگری و دیپلۆماسین" بۆ كەمكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا،وتارەكەی سولیڤان رونیدەكاتەوە, تیمی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆك بایدن, پاراستنی ئارامیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەزانن- لەنێویشیاندا عێراق.
ئاماژە بەوەشدراوە،"ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا, تائێستا ئەجێندایەكی فراوانی هەیە بۆ سەربەخۆكردنی بەغداد لە تاران, بەڵام پێوەری راستەقینەی سەركەوتنی بریتیە لە رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزی لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و میلیشیاكانی سەربە ئێران, كە هەژمونیان بەسەر حكومەتی عێراقدا كردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"كۆشكی سپی پێیوایە, هێوركردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمیەكان گرنگە بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان, تا چاوەكانی بخاتە سەر ركابەرەكەی كە چینە, بەڵام ئەم هەنگاوە باجی درێژخایەنی دەبێت".
هەروەها هاتووە،"خواستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, بۆ پاراستنی ئارامیی لەلایەن هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە دەقۆزرێتەوە بۆ شڵەژاندنی سەقامگیری سیاسەتەكانی".
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە،"هاوپەیمانەكانی ئێران, كۆنتڕۆڵێكی بێوێنەی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێكردنیان لەعێراق كردووە, بەخێرایی دەستكاری سیستمی سیاسی دەكەن لەبەرژەوەندنی خۆیان و داهاتەكانی وڵات دەدزن, لێبوردەیی واشنتۆن بەرامبەر ئەو پێشهاتانە, باجی قورسی دەبێت لە ئایندەدا".
هاتووە،"عێراق لەدوای (2003)وە, بەچەندین ساتی تاریكدا تێپەڕیوە, بەڵام دەكرێت بوترێت هیچیان وەك ئێستا بەتاڵ نەبووە لە ئومێد".
ڕۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە،"سودانی بوكەڵەیە, تەنها بەناو عێراق بە ڕێوەدەبات, هاوپەیمانەكانی ئێران لەبەغداد, بە ئاشكرا سوكایەتی پێدەكەن،هێزە راستەقینەكان سێ شازادەی جەنگن, هەریەكەیان پەیوەندیەكی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ ئێران, كە سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن, ئەوانیش قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیای عەسائب و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوترو هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدرە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"لەژێر سەرپەرشتی (فائق زێدان)دا, دادگای باڵا لە عێراق, دەستوەردانی كرد بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكان, لەو كاتەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێویستی پێیبوو،دادگای باڵا, رێسای پێكهێنانی حكومەتی گۆڕی, بڕیاریدا كە سەدر پێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەرسێیە, لەبری زۆرینەی سادە بۆ پێكهێنانی حكومەت."
دەشڵێت،"چوارچێوەی هەماهەنگی, دەسەڵاتە رەهاكانی بەكاردەهێنێت بۆ ئاوێتەكردنی خۆی لەناو دامەزراوەكانی تری دەوڵەتی عێراق, دەزگای هەواڵگری و فرۆكەخانەی بەغدادو دەزگای روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و سەنتەرەكانی گومرگی, لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2022)وە,بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە