سێ سیخۆڕی دژە ئێران لە دانیمارک دەستبەسەر کران

سێ سیخۆڕی دژە ئێران لە دانیمارک دەستبەسەر کران

پەیامی کورد   ...   سێ سیخۆڕی دژە ئێران لە دانیمارک دەستبەسەر کران .

سێ کەسی دەست بەسەر کراو لە ساڵەکانی ٢٠١٢ تاکوو ٢٠١٨ بۆ دامو دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری عەرەبستان سیخۆڕییان کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتێد پرێس ، دانیمارک لە دوای دەست بە سەرکردنی سێ ئەندامی باندێکی دژ بە دەوڵەتی ئێران بە گومانی سیخۆڕی کردن بۆ عەرەبستان ، باڵیۆزی سەعوودی لە کۆپێنهاگن یان بانگهێشت کرد .

ئیپە کۆفۆد ، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ، سیخۆڕی ئەم کەسانەی بۆ عەرەبستان بابەتێکی جیددی و گرینگ و هەروەها جێگای قەبووڵ نەکردن ناو برد . هەروەها ڕایگەیاند کە باڵیۆزی دانیمارک لە ڕیاز فەرمانی داوە تاکوو ئەو پەڕی ناڕەزایەتی خۆی لەمبارەوە بە عەرەبستان ڕابگەێنێت .

سێ ئەندامی گرووپی " الاحوازییە " بە گومانی سیخۆڕی کردن بۆ عەرەبستان لە دانیمارک دەست بە سەر کرابوون . ئەم سێ کەسە پێشتر لە لایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بە پاڵپشتی کردن لە هێرشێکی تیرۆریستی لە ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ دا تاوانبارکرابوون

جێگای ئاماژەدانە گرووپی الحوازیە بەرپرسیاریەتی هێرش کردنیان بۆ سەر ڕێژەی هێزەکانی چەکداری ئێران لە شاری ئەهواز لە ساڵی پاردا لە ئەستۆ گرت . کە لەو هێرشەدا ٢٤ کەس لەوانەش چەندین خەڵکی سڤیل کوژران و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە