هەنگاو: لەماوەی نۆ مانگدا، 902 هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستبەسەرکراون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەنگاو: لەماوەی نۆ مانگدا، 902 هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستبەسەرکراون

پەیامی کورد... هەنگاو: لەماوەی نۆ مانگدا، 902 هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستبەسەرکراون


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە تویتەری فەرمی خۆی ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە سەرەتای ساڵی 2023وە تاکو ئیستا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، ڕادەگەیەنێت و دەڵیت ناسنامەی 1700 کەسیانی پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی هەنگاو، لەو ژمارەیەی دەستبەسەرکراون، 902 کەسیان کوردن و 302 کەسی دیکەشیان خەڵکی بەلووچن.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و چالاکوانانی بەلووچ دەڵێن هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەرامبەر بە نەتەوەکانی ئێران و کەمایەتییە ئایینەکانی ئەو وڵاتە بە تەواوی پلان بۆ داڕێژراوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە