سێنتکام  :  ئێران گەورەترین بەرەبەست بووە لە شکستدانی داعش و گرووپە تێرۆریستییەکان

سێنتکام  :  ئێران گەورەترین بەرەبەست بووە لە شکستدانی داعش و گرووپە تێرۆریستییەکان

پەیامی کورد      ...   سێنتکام  :  ئێران گەورەترین بەرەبەست بووە لە شکستدانی داعش و گرووپە تێرۆریستییەکان

فەرماندەی سێنتکام: دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە عێراق و سووریا یەکێک لە بەربەستەکانی شکستدانی داعشە

ژەنراڵ ''کێنت مەکێنزی'' بەرپرسی کۆمیتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا، ناسراو بە "سێنتکام"، دەستێوەردانەکان و هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە عێراق و سووریای بە یەکێک لە بەربەستەکانی شکستی یەکجاری داعش ناو لێ بردووە.

فەرماندەی سێنتکام وتوویەتی: "پشتیوانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپە نیابەتییە چەکدارەکانی لە عێراق، مەترسی بۆ سەر هێزە هاوپیمانەکان زیاد دەکات و لەسەر تواناییەکانی ئێمە بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئۆپراسیۆن لە دژی داعش، کاریگەری دادەنێت.

''کێنت مەکێنزی'' باسی لەوە کردووە کە پشتیوانیکردن لە ڕێژیمی سووریا و گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە ، شەڕ لەگەڵ داعش درێژتر دەکاتەوە و ئەمە پێش بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەنابەران دەگرێت و دەبێتە هۆی دەستێوەردانی ووڵاتان و لایەنەکانی ناوچەکە.

هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپە تێرۆریستییەکان لە ووڵاتانی ناوچەکە دۆخێکی ناسەقامگیر و پڕ لە ئالۆزیی لەو ووڵاتانە پێک هێناوە و نیگەرانی زۆری درووست کردووە.

لە ئێستادا خەڵکی ووڵاتانی عێراق، سووریا و لۆبنان، دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری نالەباری ووڵاتەکەیان دەزانن و لە خۆپیشاندانەکاندا داوا دەکەن کە دەستی ڕێژیمی ئێران لەو ووڵاتانە ببڕدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە