قەتەر بووە گەورەترین هەناردەکاری گاز لە جیهان

قەتەر بووە گەورەترین هەناردەکاری گاز لە جیهان
پەیامی کورد   ...  قەتەر بووە گەورەترین هەناردەکاری گاز لە جیهان


قەتەر لە مانگی تەممووزدا پێش ئەمریکای گرت و لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی گازی سرووشتی شلەوە بوو.

قەتەر لە مانگی تەمموزدا پێش ئەمریکای گرت و لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی گازی سرووشتی شلەوە بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان قەتەر لەم مانگەدا حەوت ملیۆن و 140 هەزار تەن گازی سرووشتی شل هەناردە کردووە، بە بەراورد بە مانگی پێشوو بەڕێژەی 11% زیادی کردووە.

هەروەها ئەمریکا لە پلەی دووەم دایە لەنێو گەورەترین هەناردەکارانی گازی سرووشتی شل بە هەناردەکردنی نزیکەی ٦.٧٦ ملیۆن تەن و کەمبوونەوەی بە ڕێژەی ٤%.

لە مانگی یەک تا مانگی تەممووزی ئەمساڵ ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە لە قەبارەی هەناردەکردنی گازی سرووشتی شل و ٤٩ ملیۆن و ٦١ هەزار تەن گازی سرووشتی شل هەناردە کردووە.

بەڵام قەتەر لەم ماوەیەدا بە هەناردەکردنی ٤٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تۆن، لە پلەی سێیەمدایە بە زۆرترین بڕی هەناردەکردن.

قەتەر نزیکەی 77%ی هەناردەکردنی گازی ووڵاتانی عەرەبی پێک دەهێنێت و گەورەترین هەناردەکاری گازە لەنێو ووڵاتانی عەرەبیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە