پەیامی کورد... دەستگیر کرانی ١٩ کۆچبەر لە تورکیا
هێزە ئەمنییەکان ١٩ کۆچبەریی نە یاساییان لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا دەستگیر کرد، کە بە نایاسایی چووبوونە ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای کرکلارەلی، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی بوونی ژمارەیەک گرووپی کۆچبەری بیانیی لە قەزاکانی دەمیرکۆی و کۆفچاز، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
لەو هەڵمەتەدا، ١٩ کۆچبەری نایاسایی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری و ئەفغانی دەستگیرکران.
دوای کۆتاییهاتنی ڕێککارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کرانەوە.
شابیا مانتۆ گوتەبێژی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR) پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی کە دەیانویست لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاست و باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە بگەنە ئەورووپا، گیانیان لەدەستداوە.
گوتبووشی: "پێویستە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە دەریا و ڕێگرتن لە گیان لەدەستدانی کۆچبەران دەستپێبکاتەوە، چونکە بەرپرسیاریەتییەکی نێودەوڵەتییە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە