نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارە بوون

نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارە بوون

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارە بوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، یەک ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی لە سەرەتای جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە ئاوارە بوون و بەسەر وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتەدا دابەشبوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئازاری 2022، فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "تەنیا لە ماوەی حەوت ڕۆژی سەرتای هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا یەک ملیۆن پەنابەر لە ئۆکرایناوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون و پێشینیش دەکەین ڕێژەکە بۆ چەند ئەوەندەش بەرز بێتەوە.''

باسی لەوەشکردووە، "ملیۆنان کەسی تر لە ناو ئۆکراینادا ماونەتەوە و لە مەترسیدان، هاوکات، کاتی ئەوە هاتووە چەک بێدەنگ بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی بگات و ژیانیان ڕزگار بکرێت."

فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی وتووە، ''پلانی هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشت بکات بۆ ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا و پۆڵەندا، ئەو سێ وڵاتەی کە میوانداری پەنابەرە ئۆکراینایەمانی کردووە.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە