پەیامی کورد ... کۆمپانیای سامسۆنگ ئێران گەمارۆ دەدات.
دوابە دوای گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا و هەندێک ووڵاتانی ئەرووپایی دژ بە ڕێژیمی ئێران، لە نوێترین حاڵەتدا کۆمپانیای "سامسۆنگ" گەمارۆی خستە سەر ڕێژیمی ئێران.
لە تازەترین حاڵەتی ڕاگەیاندنی گەمارۆوە ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، ئیمەیلێک لەلایەن کۆمپانیای "ستۆر سامسۆنگـ"ـەوە بۆ بە کارهێنەران نێردراوە، بەکارهێنەران لە ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی فێڤرییەی ٢٠٢٠ ەوە چیتر ناتوانن بەرنامەکانی ئەو کۆمپانیایە لە فرۆشگاکانی تایبەت بە سامسۆنگ بکڕن.
ئەو گەمارۆوە نوێیەی کۆمپانیای سامسۆنگ لە حاڵێکدایە کە لە ئێران بە دەیان کۆمپانیا و فرۆشگای تایبەت به سامسۆنگ هەیە کە ئەوانیش تووشی مایەپووچ بوون دەبن.
گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران، ئابووری ئەو ووڵاتەی بەرەو داڕمانێکی یەکجارەکی بردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە