پەیامی کورد ... حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان راگرتنى پرۆسه‌ى خوێندنى درێژكرده‌وه
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى نوێى سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ركرد و راگرتنى ده‌وامى خوێندنى تا ١٦ی كانونى دووه‌م درێژكرده‌وه تا بڕیارى نوێ ده‌درێت.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه، بڕیاردرا ده‌وامی قۆناغه‌كانی ١ و ٢ بنه‌ڕه‌تی و ١٢ ئاماده‌یی حكومی و ناحكوومی تا رۆژی ١٦ی كانونى دوه‌م رابگیرێت، قۆناغی ٣ بنه‌ره‌تی تا ١١ ئاماده‌یی به شێوازی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بن و ئاماده‌بون له قوتابخانه‌كان راده‌گیرێت.
لهبهشێكى تر‌ى بڕیاره‌كاندا هاتوه: ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان وه‌ك پێویست نییه و ژماره‌ی قوتابیانیان سنورداره ده‌وامیان بۆ گشت قۆناغه‌كان راده‌گیرێت، ده‌وامی باخچه‌ی منداڵانی ناحكومی تا هه‌مان بهروار راده‌گیرێت، ده‌وامی په‌یمانگاكانی حكومی و ناحكومی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌مان شێوه.
جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام سود له‌و پشوه فه‌رمیانه وه‌رده‌گرێت كه به پێویستی بزانێت، له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ به‌شه زانستییه‌كان سیسته‌می خوێندنی ئاوێته به‌پێی هه‌مان پلانی پێشوو تا رۆژی ١ی کانوونی دووەم وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌م به‌رواره‌ش لیژنه كۆده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر له نوێ تاووتوێكردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە