پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی لە بەریتانیایە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لە فڕۆكەخانە بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا و بڕیارە لە سەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێكی تر كۆببێتەوە.
سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لەندەن 3 رۆژ بەردەوامدەبێت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانی بابەتەكانی برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشیی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا، شەڕی دژی تیرۆر، دۆخ و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ دەكەن.
لەم سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی و دۆمنیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆدەبێتەوە و رۆژی هەینیش دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی، و بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.
لە ئایاری 2014دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتی هەرێمی كوردستان سەردانی لەندەنی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە