پەیامی کورد... هەواڵگری ئۆکراینا: "کۆتایی ئەمساڵ سەرکەوتن بەسەر ڕووسیادا ڕادەگەیەنین"
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا ڕایگەیاند دەتوانین بڵێین کۆتایی ئەمساڵ سەرکەوتن بەسەر ڕووسیادا ڕادەگەیەنین.
لەمبارەیەوە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا کریلۆ بۆدانۆڤ بۆ کەناڵی سکایی نیووزی بەریتانی ڕایگەیاند دەکرێت لە مانگی ئابدا ئەنجامی ئەرێنی شەڕ دەربکەوێت و پێش کۆتایی ساڵ جەنگ بەرینەوە و سەرکەوتن بەسەر هێرشەکانی ڕووسیادا ڕابگەیەنین.
هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاند زۆرینەی ئۆپەراسیۆن و شەڕەکان پێش کۆتایی ساڵ کۆتاییان دێت، بەهۆی ئەوە تەواوی ناوچەکان دەگرینەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراون وەک دۆنباس و کریمیا.
هاوکات ئێستا شەڕ لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا گەرمە، ڕووسیا هێزی زۆری لەو ناوچەیە کۆ کردەوە بە ئامانجی گرتنی ناوچەکە، بەڵام پێشکەوتنی بەدینەهێناوە و ئەم کاربەدەستەی ئۆکراینا دەڵێت: "ئێمە هەموو شتێکی ڕووسیا دەزانین کە پلانەکانیان چۆنە پێشتر دەزانین".
شایەنی باسە ناوبراو ئەوەشی ئاشکراشی کرد ئێستا ئامادەسازی بۆ کۆدێتا دەکڕێت لە مۆسکۆ دژی سەرۆکی ڕووسیا پووتین و سەرۆکی ڕووسیا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە