کۆتایی ئەمساڵ ئاوەڕۆی سندووقی هەولێر تەواو دەکرێت

کۆتایی ئەمساڵ ئاوەڕۆی سندووقی هەولێر تەواو دەکرێت

پەیامی کورد... کۆتایی ئەمساڵ ئاوەڕۆی سندووقی هەولێر تەواو دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای کرد، ئاوبەری سندووقی لە شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دروست دەکرێت و کۆتایی ئەمساڵ ئەو پرۆژە ستراتیژییە تەواو دەبێت.

وەزارەتەکە بڵاوی کردووەتەوە، کارکردن بۆ دروستکردنی ئاوبەری سندووقی لە بڕگەی ئاوەڕۆی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی خێرای هەولێر لە قۆناغی سێیەمدایە و لە ڕێگای هەولێر - بەحرکە تاوەکوو ڕێگای هەولێر -گۆپال درێژ دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی کابینەی نۆیەم کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری.

بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر کۆتایی هاتووە و بەردەوامیش کار لەو پرۆژەیەدا دەکرێت، کە بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی هەولێر دادەنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە