بەهۆی هێرشی حووسییەکانەوە داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت

بەهۆی هێرشی حووسییەکانەوە داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت

پەیامی کورد... بەهۆی هێرشی حووسییەکانەوە داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت

سعوودیە داوا دەکات ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر وێستگەیەکی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ کۆ ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعوودیە، نوێنەرایەتی هەمیشەیی سعوودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە تێیدا هاتووە، هێرشی تیرۆریستانەی حووسییەکان، بۆ سەر ژێرخانە مەدەنی و وێستگەکانی سعوودیە بەردەوامە و ڕۆژی هەینی هێرشکراوەتە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە شاری جدە و وێستگەیەکی تر لە شاری جیزان.

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، پێویستە حووسییەکان لەسەر بەردەوامی کارە تاوانکارییەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆیە داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کۆ ببێتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارەی حووسییەکان بکات و ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو گرووپە بگرێتە بەر.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکی بالیستی هێرشیانکردە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری جدەی سعوودیە و بە هۆییەوە ئاگر لە بەشێکی وێستگەکە کەوتووەتەوە، دواتر گرووپی حووسییەکان، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، "١٦ هێرشی فراوانیان لە قووڵایی سعوودیە ئەنجام داوە."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە