پارێزەری ڕامین حسێن پەناهی لە سەر دۆخی تەندرووستی ئەم بەندکراوە سیاسیە کوردە زانیاری دەدات و ڕایدەگەینێت :
ماوەی سێ مانگ و نیو دەبێ کە سزای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سەپێندراوە .
چالاکی سیاسی کە بە تاوانی شەڕ کردن لەگەڵ خودا لە شاری سنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە برینداری دەستبەسەرکراوە و دوای ٧ مانگ ڕاگرتن لە زیندانی ئێستێخباراتەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کرا . ٢٥ی مانگی بەفرانبار سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراو ئەو حوکمە لە ٢٢ی خاکەلێوە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕژیمی ئێران دا پەسەند کرا .
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بارودۆخی تەندرووستی ڕامین زۆر خراپە و پارێزەکەی ناوبراویش " حسێن ئەحمەدی نیاز " لە نامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێ : " گیانی ڕامین لە مەترسیدایە و لە هەر ئان و ساتێکدا ئەگەری لە سێدارەدانی نزیکە ".
هەروەها دەڵێ ئێمە زۆر نیگەرانی ئەوەین حوکمی ڕامین جێبەجێ بکرێت ، کۆمەڵێک کەس کە دەیانهەوێ ڕەوشی کوردستان نا ئەمن بکەن لە پشت ئەم پرسەی ڕامین ەوەن و هەموو هەوڵەکانیان ئەوەیە کە ڕامین لە سێدارە بدرێت .."
پارێزەری ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات : " دکتور چاوی بە ڕامین کەوتووە و ڕاگەیاندووە تەندرووستی زۆر خراپە و بە دەست ئازاری گورچیلەکانییەوە دەناڵێنێت ، هەروەها لە بەر هەوکردن و ئیلتیهاب کردنی برینەکانی ئازارەکانی هێندەی دیکە زیادی کردووە بەڵام ئەوەی زۆر ئێمەی نیگەران کردووە دەسەڵات بە هیوای جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانیەتی .
لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها دەڵێت : ئەگەر بەڕێوبەرانی کۆماری ئیسلامی باوەڕیان بە ئەقڵانییەت بێ حوکمەکە جێبەجێ ناکان . هەروەها دەڵی من بۆخۆم بە بەرپرسانم ووتوە لە سێدارەدانی ڕامین دەبێتە هۆی تووڕەیی و نەفرەتی زیاتری خەڵک .
حسێن ئەحمەدی نیاز ، هەروەها لە کۆتاییی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات : بەرپرسان پێیان وایە دەسەڵات لەو ڕیگایەوە بە قەولی خۆیان دەڵێن بە هیوان چاوێک لە بنەماڵەی ڕامین سوور بکەنەوە و ئەوە زۆر کارێکی خراپە و بە داخەوە دەسەڵات مل بە خواستی خەڵک نادات لە ئاست داواکارییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لە هەڵوەشاندەنەوەی ئەو حوکمە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە