پەیامی کورد … لە سنووری سلێمانی ٢ هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان سوتان.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، لە شاخی گردەرەش لە سنوری گوندی بەرگورد لە قەزای ماوەت ئاگرێکئ بەرفراوان کەوتەوە، بەڵام بەهۆی بونی مین و تەقەمەنی لە شوێنی دیاریکراو ئاستەنگی بۆ کارمەندانی بەرگری شارستانی دروستبوو، کە رێگر بوو لە خێرا کوژانەوەی ئاگرەکە. لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە و کوژاتەوە.
زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی، هەروەها نزیکەی ٢٠ دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە