کۆمەڵە چیرۆکی "شەوەزەنگ" لە نووسینی "کەماڵ کۆکەیی" چاپ و بڵاو کرایەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
کۆمەڵە چیرۆکی "شەوەزەنگ" لە نووسینی "کەماڵ کۆکەیی" چاپ و بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد … کۆمەڵە چیرۆکی "شەوەزەنگ" لە نووسینی "کەماڵ کۆکەیی" چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی "شەوەزەنگ" لە نووسینی "کەماڵ کۆکەیی" لە ١١٧ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لە کتێبەکەدا بە زمانی جۆراوجۆر بەتایبەت بە زمانی شێعر وەسفی ڕووداوەکان دەکات و جووڵەکانی سروشت بە وێنە دەکێشێ.

نووسەر لە کتێبەکەدا وڵاتی خیاڵی، پاڵەوانی خیاڵی، دیمەنی جوان، دیوار و عەزرەت، کڕێوه و شەخته، کردەوەی جوامێرانه، ترس و سام، ڕەشبەڵەکی خوێن و جێژوان، هۆهۆی جووتیار و هەوهەوی سوار، تا دەگاته مردنێکی به ساناهی یان به لباد و لۆکه سەربڕین، هەموویان دەخاته ژێر دەسەڵاتی خۆی‌.

"کەماڵ کۆکەیی" شاعیر و نووسەر لە مەهاباد لەدایک بووە و دانیشتووی ئەو شارەیە.

تا ئێستا جگە لە کتێبی "شەوەزەنگ" دوو بەرهەمی شێعری دیکەشی بە ناوەکانی " جانتای غەریبی" بە زمانی کوردی و "کوچەها اشک میریزند" بە زمانی فارسی لێ بڵاو بووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە