ئایە کازم ساهر وازی لە کچە خۆشەویستە تونسییەکەی هێناوە؟

ئایە کازم ساهر وازی لە کچە خۆشەویستە تونسییەکەی هێناوە؟

ئایە کازم ساهر وازی لە کچە خۆشەویستە تونسییەکەی هێناوە؟

لەم دوایانەدا هونەرمەند کازم ساهر لەگەڵ خانمە شوخ و شەنگێکدا دەردەکەوێت و لە چەند وێنەیەکیشیدا دەستی خستووەتە سەر شانی و پێکەوە دەردەکەون.

ئەم وێنانەی کازم ساهر، پرسیاری لای زۆر هەوادارانی و دەزگا راگەیاندنەکانیش دروست کردووە، ئایا کازم ساهر وازی لە خۆشەویستە تونسییەکەی هێناوە، بەتایبەتی دوای رۆیشتنی خۆشەویستە تونسییەکەی (سارا) بۆ فەرەنسا بە تەنیا بۆ سەردانیکردنی کەس و کارەکەی.

دەزگا میدیاییەکان هەر زوو ناسنمامەی ئەو کچەیان ئاشکرا کرد کە لەگەڵ کازم ساهر دا دەرکەوتووە و ئەو ئامێری پیانۆ دەژەنێ و ئەو خۆشەویستی کازم نییە بەڵکو هاوڕێیەکی نزیک و دراوسێیەتیشی لە ئیسپانیا.

بەپێی زانیارییەکان کازم ساهر بڕیاری خۆی داوە لەگەڵ (سارا)ی خۆشەویستی لەم هاوینەدا هاوسەرگیری بکەن و کازم ساهریش چەند کۆنسێرتێکی گۆرانی دەکات لە میسرەوە دەست پێ دەکات و ماوەی نزیکە 10 ساڵە لەم کۆنسێرتانەدا بەشداری نەکردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە