پەیامی کورد... 30 سەربازی سوپای سوریا لەهێرشێکی داعشدا کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی 11ی 2023، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشێكی گەورەی كردە سەر هێزەكانی ڕژێمی سووریا لە دەشتاییەكانی ڕەسافە لە سێكوچكەی ڕەقە- حەمس- دێرەزۆر .
بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەو هێرشەی داعش، 30 سەربازی هێزەكانی بەرگریی نیشتمانیی ڕەسافەی سەر بە سوپای سووریا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن و دۆخی هەندێكیان دژوارە.
ڕوانگەكە بڵاویشی كردووەتەوە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا ناوچەكانی ڕێكخراوی داعشیان لە دەشتاییەكانی ڕەسافە بۆردومان كردووە و بەپێی زانیاریی پشتڕاستكراو، بەهۆی بۆردومانەكەوە ژمارەیەك كوژراو لە ڕیزەكانی داعشدا هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە