لە هێرشێکی داعشدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران

لە هێرشێکی داعشدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران

پەیامی کورد... لە هێرشێکی داعشدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی چیمەن لە پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعشدا چوار کەس کوژران کە سەربازن لە سوپای عێراق.

“.عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تەرمی چوار سەربازی سوپای عێراق له‌ لیوای 31 ی سەربە فیرقەی هەشت لە نزیک بازگەی چیمەن بە کوژراوی دۆزراونەتەوە،

وتیشی، “بە پێی زانیارییەکان سەربازەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشکراوەتە سەریان و کوژراون”.

هاوکات دوای هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر ئەو چوار سەربازە فەریق روکن عەلی فرێجی، فەرماندەی بارەگای کەرکوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتە شوێنەکە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بۆ .دۆزینەوەی هێرشکارەکان دەستیپێکرد

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە