تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ٦٠ وڵات تۆمار کراوە

تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ٦٠ وڵات تۆمار کراوە

پەیامی کورد ... تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ٦٠ وڵات تۆمار کراوە

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گەیشتۆتە ٦٠ وڵات.

 

 

 ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا دەرکەوت باوەڕوایە لە جۆرە بەڕیتانیەکە خراپتر بێت کە تاوەکو ئێستا لە ٢٣ وڵات و ناوچەدا دەرکەوتووە.

 

دەشڵێت: چاودێری بڵاوبوونەوەی دوو جۆری دیکە دەکەن کە لە بەڕازیل سەریانهەڵداوە و بە ( بی 1 ) ناسراون و سەرەتا لە ویلایەتی ئامازۆناس سەریانهەڵداوە و دواتر لە ژاپۆن لە چوار کەسدا دەرکەوتوون کە لە بەڕازیلەوە گەڕابوونەوە بۆ ژاپۆن.

ئەوەشی خستەڕوو " لە ئێستادا زانیارییەکی کەم هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا چۆنێتی و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەم جۆرە نوێیانەیدا گۆڕاوە یاخود نا، تایبەتمەندییەکانی دوو جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە لە باشووری ئەفریقا و بەڕیتانیا پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە