زێلێنسکی ئامادەم لەگەڵ پووتین دابنیشم

زێلێنسکی ئامادەم لەگەڵ پووتین دابنیشم

پەیامی کورد... زێلێنسکی ئامادەم لەگەڵ پووتین دابنیشم

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئامادەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا قسە بکات و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە قسە ناکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر سەرۆکی ڕووسیا "لە واقیع تێبگات" ئەگەری دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ ململانێکان هەیە.

زێلێنسکی لە لێدوانێکیدا بۆ ئامادەبووان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ڕایگەیاند، ئۆکراینا شەڕ دەکات تا ئەو کاتەی هەموو خاکەکەی وەربگرێتەوە.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە مۆسکۆ سەربازەکانی بکشێنێتەوە بۆ ئەو هێڵانەی کە لە شوێنی خۆیان بوون پێش ئەوەی ڕووسیا لە ٢٤ی شوبات دەست بە لەشکرکێشی بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ڕەنگە ئەوە هەنگاوی یەکەم بێت بەرەو گفتوگۆکان"، دەشڵێت، ڕووسیا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆکراینادا ماوەیەکی زۆرە یاری دەکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە