ئەردۆغان و پووتین کۆ دەبنەوە

ئەردۆغان و پووتین کۆ دەبنەوە

پەیامی کورد... ئەردۆغان و پووتین کۆ دەبنەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی خۆی، ڤلادیمیر پووتین، کۆ دەبێتەوە و ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ بڕیارە سبەی (هەینی، پێنجی ئاب) ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سۆچی، لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ ببێتەوە. ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر منبج و تل ڕەفعەت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەی سۆچیدا باسی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٩ دەکات کە لەنێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە واژۆ کرابوو.

مۆسکۆ پێشتر دژایەتی خۆی بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە، بەڵام تورکیا سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە.

جێی باسە ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە (١٩ی تەممووز/ یۆلیۆی ٢٠٢٢)، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ڕووسیا لە تاران کۆبوونەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە