پەیامی کورد ... عەلی قازی کوڕی قازی موحەمەد کۆچی دوایی کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی موحەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری بۆن ی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
▫️عەلی قازی، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
▫️لە کاتی رووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەمەدی باوکی تەمەنی ١٣ ساڵ بووە.
▫️چەند ساڵێک پاش رووخانی کۆماری کوردستان چووە ئەڵمان و چەند ساڵ بوو لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە