پەیامی کورد ... عەرەبستان بڵاوکردنەوەی زنجیرە درامای جەنجاڵی " معاویە"ی ڕاگرت
پێگەی میدیایی کەنداو ئۆنڵاین ڕاپۆرتی داوە کەناڵی MBC عەرەبستان زنجیرەی درامای قسەهەڵگری " معاویە " ی لە کۆنداکتۆری پەخشی خۆی لە مانگی ڕەمەزان دەرهێناوە .
پەخشی ئەم سریاڵە لە هەفتەکانی ڕابردوو لەگەڵ ڕەخنەگەلی تووند لە هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی بەرەوڕوو بووەتەوە تا ئەو شوێنەی کە لە دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی پەخشی ئەم درامایە لە عێراق ، کەناڵی MBC ڕایگەیاند ئەم درامایە لە ووڵاتی عێراق بڵاو ناکرێتەوە .
کەنداو ئۆنڵاین هۆکاری ڕاگرتنی پەخشی ئەم درامایەی بە نزیکبوونەوەی دووبارەی ئێران و عەرەبستان و هەروەها زیادبوونی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە راگەیاندووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە