پەیامی کورد ... عێراق هۆشداری دەداتە یەکیتی ئەورووپا .
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە مەترسی گەڕانەوەی هەڕەشەکانی داعش و درێژبوونەوەی ئەم هەڕەشانە بەرەو ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە و یەکیتی ئەورووپا هۆشداریدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فوئاد حسێن لە سەر گرینگی بەشداری هاوکارییەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتی دا لە ڕاستای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش جەختی کردەوە ، لە بەر ئەوەی کە ئەوان ئێستا بە شێوەیەکی گشتی بوونەتە مەترسییەکی جیهانی کە هەموو ووڵاتان ی خستووەتە مەترسییەوە .
فوئاد حسێن ڕایگەیاند : مەترسییەک بەناوی گەڕانەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی داعش بوونی هەیە و ئەم هەڕەشەیە لەوانەیە بکێشرێتە ووڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت یەکیتی ئەورووپا ش .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم قسانە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنجام دراوە و خراوەتە ڕوو کە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی ئەنجامی داوە
فوئاد حسێن هەروەها لەم پەیوەدنییە تەلەفۆنییەدا لە گرینگیدانی عیراق بۆ پەرەپیدانی بردنەسەرەوەی ئاستی هاوکارییەکانی هەر دوو لایەن کە ببێتە هۆکاری بەدیهێنانی داواکارییەکانی هەر دوو نەتەوەی دۆست هەواڵی دا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە