پەیامی کورد … عێراق و ئێران لەسەر پرسی ئاو كۆدەبنەوە
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوەكان به‌مزوانه سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له‌كۆنگه‌ره‌یكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه له‌عێراق نه‌بڕدراوه، ئه‌و ئاوه‌ی له توركیاوه دێت به‌پێی ڕێژه‌ی بارانبارین و ئاوی كۆگاكراو به‌ر ده‌درێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داهاتی ئاو كه‌میكردوه و به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌وه، داهاتی ئاوی به‌نداوی دوكان 70% كه‌میكردوه، به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش داهاتی ئاوه‌كه‌ی 100% كه‌میكردوه.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌وه‌شی خستەڕوو: له‌ئێستادا كار بۆ دانوستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی و ئه‌وانیش ڕازی بوون به‌سه‌ردانی وه‌فدێكی عێراق بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك ئاسته‌نگ له‌نێویاندا كه كێشه‌ی ئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و ڕوباری كارۆنه ئه‌م بابه‌ته بۆ عێراق گرنگه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە