عێراق و ئێران لەسەر دۆسیەى کۆنترۆڵکردنى سنورى هەرێم کۆدەبنەوە

عێراق و ئێران لەسەر دۆسیەى کۆنترۆڵکردنى سنورى هەرێم کۆدەبنەوە

پەیامی کورد... عێراق و ئێران لەسەر دۆسیەى کۆنترۆڵکردنى سنورى هەرێم کۆدەبنەوە


بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمنی ئێراندا لەسەر دۆسیەى ئەمنى تایبەت بە پاراستنى سنورى هاوبەشى هەردوو وڵات گفتوگۆ بکات.


رۆژنامەى "العربى الجدید"ى قەتەرى لە بەغداوە زانیارى ئەوەى وەرگرتووە، کە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنى دۆسیەی پاراستنى سنورە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵاتە، بەتایبەتى رێگرى لە چالاکییەکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان.

باسى لەوەشکردووە، عێراق بەردەوامە دروستکردنى هێزى تایبەتى ئەمنى بۆ پاراستنى سنورەکانى نێوان هەردوو ولات بە درێژى ١٦٠ کیلۆمەترى هاوبەش.


سەردانەکەى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لە کاتێکدایە، محەمەد باکبور فەرماندەى هێزى وشکانى ئێران داواى لە عێراق کرد، رێگرى لە چالاکى حزبە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران بکات و بەپێى رێککەوتنى نێوان هەردوو وڵات مامەڵە بکات.

لە مانگى ئادارى ئەمساڵدا عێراق و ئێران لەسەر پاراستنى سنورى نێوان هەردوو وڵات رێککەوتن و لەو کاتەوە عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ دروستکردنى چەند لیوایەک بۆ پاراستنى سنورەکانى هەرێم و ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە