پەیامی کورد … عێراق پڕۆسەی هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا خێراتر دهكات
بۆ كوتانی زۆرترین رێژی هاوڵاتیان، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لهگهل كۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا كۆبوویهوه و ڕایگەیاند: هەموو هەلومەرجەکانی زیاتر هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتەکەیەوە ڕەخساوە.
وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق بڵاویکردهوه، بە ئامادەبوونی بریکاری ئیداری و تەکنیکی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، حەسەن محەمەد ئەلتەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی داخراوی کردووە، لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.
له بهشێكی بڵاوكراوهكهدا هاتووه، وەزارەت هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بگاته عێراق، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرترین ڕێژە لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە ڤاکسینەکە بکوترێن.
شایهنی باسه، سەرەتای ئەم مانگە، بڕی ٥٠ هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە وڵاتی چینەوە گەیشتە عێراق، ڤاکسینەکە لە جۆری "سینۆفارم"ه ولەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەندکراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینە پێنج هەزار دانە بوو، بڕیاریشە کۆتایی ئەم مانگە بڕێکی دیکە لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هاوردەی عێراق وهەرێمی کوردستان بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە