پەیامی کورد … سوپای عێراق دژی هێرشەکانی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکان ههڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق لهسهر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، دژی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئێرانین لە سنووری هەرێمی کوردستان.
ئهمڕۆ چوار شهممه 22 ی ئهیلولی 2021 سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی لێدوانی محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی لەبارەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن خاکی عێراق لە دژی دراوسێکانی بەکاربهێندرێت و جەختیش لەسەر بوونی پەیوەندی برایانە لەگەڵ دراوسێکانمان دەکەینەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لهوهش كراوه، لەسەر وڵاتانی دراوسێی عێراق پێویستە پابەندی زمانی هاوکاری و پەیوەندی هاوبەشبن.
ئهوهش خراوهتهروو، سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییەی محەمەد باقری دەکەن و دژی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئێران لە سنووری هەرێمی کوردستانن.
پێشتر سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندبوو، ئۆپەراسیۆنەکانیان تا لە ناوبردنی تەواوی بنکەکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە