پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و سێ هەزار و ٧٥٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا ٥٥ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە