پەیامی کورد ... عێراق/ ٣٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٩٥٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە
بە پێی ڕاگیەندراوەلە هەر لەو ماوەیەدا، ٣٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەم پێیەش، تا ئێستا ٣٦٢ هەزار و ٩٨١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ١٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە