پەیامی کورد... عەشیرەتەکانی ئەنبار: بە هەموو جۆرێک پشتگیری موقتەدا سەدر دەکەین
بەشێكی زۆری عەشیرەتەکانی ئەنبار، فەلوجە، رومادی رایدەگەیەنن، "بە هەموو جۆرێک لەگەڵ بریارەکانی "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر"ـین.
ئەمرۆ دووشەممە 1ـی ئابی 2022، بەشێک لە عەشیرەتەکانی ناوەراست و خوارووی عیراق بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد و بە کەناڵی فەلوجە'ـی عیراقیان راگەیاند، عەشیرەتە شیعەکانی ئەنبار، فەلوجە، رومادی، قائم، راوە و هیدس و زۆربەی ناوچەکانی دیکە پشتگیری چاکسازییەکەی موقتەدا سەدر دەکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، "بە رۆح و جەستە پشتگیری سەرۆک موقتەدا سەدر دەکەین، هەر بریارێک بدات و هەر ئەنجامێکیشی هەبێت، ئێمە پشتگیری دەکەین و لە قسەی دەرناچین."
ئەمە لە کاتێکدایە، بریاروایە ئەمرۆ دووشەممە خۆپیشاندی سەرتاسەری لە عیراقدا ئەنجامبدرێت، ئەمەش بووەتە هۆکاری دروستبوونی ترسێکی زۆر و دەوام لە زۆربەی فەرمانگەکانی دەوڵەت راگیراوە و هێزە ئەمنییەکان خراونەتەوە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە