پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/7/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عێراق، ده‌ستنیشانكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمب بارانكردنى ئه‌م دواییه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمببارانكردنى هه‌فته‌ى ڕابردووى سهیرانگهیهكى گه‌شتیارى له زاخۆ، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاتنه كایه‌ى حكوومه‌تێك كه ببێته هۆى جێگیربوونى سه‌قامگیری سیاسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش به هاووڵاتییانى عێراق بكات و ووڵامدهرهوهى خواستى عێراقییه‌كان بێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، هه‌روه‌ها به پێویستى زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و گرینگی یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كان له سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز ده‌یڤد هه‌نت كونسوولى گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان تیایدا به‌شدار بوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە