بەپێی راپۆرتێکی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی په‌نابه‌ران، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی نیشتجێكردنی په‌نابه‌راندا، ئه‌ڵمانیا (١٠) هه‌زار په‌نابه‌ر به‌شێوه‌ی فەرمی وه‌رده‌گرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٩)ی نیسان كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی په‌نابه‌ران رایگەیاند، کە له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپادا، بڕیاری نیشتجێكردنی (٤٠) هه‌زار په‌نابه‌ری باكوری ئه‌فریقیاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە له‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌ڵمانیا (١٠) هه‌زار په‌نابه‌ر راسته‌وخۆ وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رنه بۆ رێگای مه‌ترسیدار ببەن.
لای خۆشییەوە (ئه‌فراموبولوس) كۆمیسیاری ناوخۆی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا هەواڵەکەی پشتڕاستیكردووه‌تەوه‌و رایگەیاندووە، کە ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌زامه‌ندی ئه‌ڵمانیایان پێگه‌یشتووه‌و وڵاتانی دیکەش به‌كرده‌وه ئیلتیزاماتی خۆیان له‌وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا نیشانداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە