پەیامی کورد … یەک میلیۆن و ٣٠٠ هەزار ڤاکسینی دیکە دەگاتە عێراق
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرایكرد: یەک میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار ڤاكسینى تر ده‌گاته عێراق و به‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگاكانى تردا دابه‌ش ده‌كرێن.
حه‌سه‌ن ته‌میمى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى راگه‌یاندوه: رۆژانه سه‌دان هاوڵاتى ڤاكسینى دژه كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له پێناو خۆپاراستنیان و تائێستا ٢١٥ هه‌زار كه‌س كوتراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: له كۆتایی ئه‌م مانگه كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین ده‌گاته عێراق كه بڕه‌كه‌ی یەک میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه و له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌رى "كۆڤاكس"ه‌وه دابین كراوه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌فتانه هه‌ردو ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "سیۆنۆفارم" به‌رده‌وام ده‌گه‌نه عێراق و دابه‌ش ده‌كرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە