پەیامی کورد … لە سەردەشت ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا
پیاوێک لە سەردەشت ژنەکەی و هاورێی ژنەکەی داوتەوە بەر دەستڕێژی گولە و دواتر هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١، لە شاری سەردەشت پیاوێک بە ناوی مەجید بەیتووشی بە هۆی کێشەی خێزانی بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە ژنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ژنەکەی بە ناوی "هوما حاجیپوور" گیانی لەدەست داوە.
هاوکات هاورێێ هوما کە لە گەڵیدا بووە فیشەکی بەرکەتووە و لە ئێستا لە نەخۆشانەی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریدایە.
مەجید بەیتووشی دوای ئەوەیکە ژنەکەی خۆی کوشتووە بە هەمان کڵاشینکۆف هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا بە برینداری گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەردەشت.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن مەجید چووتە سەر رێگای هوما و هاورێیەکەی و زیاتر لە بیست فیشەکی تەقاندووە.
بە وتەی کەسێکی ئاگادار، هوما ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی فینلاند دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا بۆ کاروباری تەڵاق و جیابوونەوە لە هاوژینەکەی سەردانی سەردەشتی کردووە.
ناوبراو خاوەنی دو منداڵ بووە کە لە گەڵ خۆی لە وڵاتی فینلاند دەژین، هوما حاجیپوور پێشتر لە گوندی بەیتووش دێهیار و هەروەها بەرپرسی بێهداشتی ئەو گوندە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە