پەیامی کورد... لە کرماشان ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا
ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سورەیا زەنگەنە ئازاد تەمەن ٥٧ ساڵ بە دەستی هاوژینەکەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سورەیان زەنگەنە ئازاد شەوی پێنجشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢، لەلایەن هاوژینەکەی بە ناوی یەدوڵڵا بەیگزادە تەمەن ٦٤ بە چەکی ڕاو کوژراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری کوژرانی سورەیا زەنگەنە ئازاد لەلایەن هاوژینەکەیەو ئاشکرا نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە یەدوڵڵا بەیگزادە فەرمانبەری خانەنشینکراوی کۆمپانیای نەوتی کرماشانە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە