پەیامی کورد... بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: وەرگرتنی ڤاکسین مەرجێک نییە بۆ گەشتکردن
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت، لە ئێستادا ئەوەی گەشت بکات تەنیا پێویستی بە تێستی کۆرۆنا هەیە و ڤاکسین مەرجێک نییە بۆ گەشتکردن.
ئەحمەد هۆشیار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: " دوای تەواوبوونی وەرزی زستان و هاتنی وەرزی بەهار لەمەودوا گەشتەکانمان زیاتر دەبن و لە ئێستاشدا بۆ هاتنی گەشتیاران هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و هەرچی پێویست و ئاسانکاری بێت بۆیان ئەنجام دەدەین بۆ گەشتیاران".
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕوونیشیکردەوە: "لە ئێستادا ئەوەی گەشت بکات تەنیا پێویستی بە تێستی کۆرۆنا هەیە و ڤاکسین مەرجێک نییە بۆ گەشتکردن، بۆیە ئێمە لە فڕۆکەخانە زیاتر پشت بە تێستەکە دەبەستین و جاڕێک ڤاکسین و هەبوونی کارتی ڤاکسین نەبووەتە مەرجی گەشتکردن".
بەهۆی وەرزی بەهار و هاتنی جەژنی نەورۆز ساڵانە لەم کاتانەدا گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی وڵات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوی بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە