پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 16ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوت له بازاڕهكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆمارکرد و نرخەکەی لەسەدا 2 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.68 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە لەسەدا 2.6 و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 66.25 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین نرخە لەمساڵد.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 1.18 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکات لەسەدا 2.2 و نرخی یەک بەرمیل بە 55.59 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بهرزبونهوهى نرخى نهوت لهكاتێكدایه، ململانێ بازرگانییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین بەرەو كۆتایی دەچێت و لە ژمارەیەك ڕاگەیندراوی بازرگانی ووڵاتی چین-دا هاتوە، "رێژەی هەناردەكردنی بەرهەمی خاو بۆ ئەو ووڵاتە لەوەی پێشبینیكراوە زیاترە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە