پەیامی کورد ... موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ینی داهاتو ده‌ڵێت "به‌رپرسانی عیراق خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده‌كردوه".
موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران به شۆڕشگێڕه توڕه‌كان ناوده‌بات و ده‌ڵێت "سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداران له ترسی چالاكی و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل تۆقیون و له‌حاڵه‌تی هیستریادا ده‌ژین، هه‌مویان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن خۆیان ئاماده‌بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و ناشتوانن، چونكه كار له‌كار ترازاوه".
سه‌در جه‌ختیكرده‌وه "به‌رپرسان ده‌یانه‌وێت به شێوازه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بێده‌نگتان بكه‌ن، وه‌ك بانگه‌شه بۆ دامه‌زراندن، مووچه و به‌ڵێنی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه، هه‌موشیان خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده‌كردوه، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مه نییه و حكومه‌ت ناتوانێت چاكسازی له‌وه‌دا بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵه داڕێژراوه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوپاتیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ئازاد بن، سه‌ره‌تا چاكسازی له خۆتاندا بكه‌ن، دواتر ده‌نگی خۆتان به‌رزبكه‌نه‌وه، خودا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناگۆڕێت تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت له ووڵاته‌كه‌تاندا ئازادبن، پێویسته خۆتان له گه‌نده‌ڵكاران رزگاربكه‌ن و چاوه‌ڕێ نه‌بن حكومه‌ته‌كه‌تان ئه‌وان دادگایی بكات، بۆیه خۆتان دادگاییان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی مێژوو گه‌واهیتان بۆ بدات".
سه‌در داواش له ووڵاتانی دراوسێی عیراق ده‌كات ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن و "واز له گه‌ل بهێنن بۆئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە