پەیامی کورد... موقتەدا سەدر: حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، عێراق لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی و دەشڵێت، «حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت».
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، پێویستە یەکڕیزی لەسەر بنەما گشتییەکان و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا ئاسمانییەکاندا، وتیشی، «یەکڕیزیی زۆر گرنگە لەسەر بنەمای خۆشەویستیی ڕاستەقینە بۆ نیشتمان و لەسەر بنەمای چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی بێت».
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریدا و وتیشی، «نابێت حەشدی شەعبی سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە