پەیامی کورد ... ئێستا كۆبوونهوهی هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهستی پێكرد.
سهرچاوهیهك له مهكتهبی سیاسی پارتی ڕاگهیاند، "کۆبوونەوەی هەردوو لایەنی پارتی و گۆڕان سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دهستی پێكرد و دهربارهی چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، هاوكات ئەندامانی شاندەكەش بریتین لە هەریەكە، لە مەحموود محەمەد، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینكی، رەمزی شەعبان، دڵشاد شەهاب.
شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش بە سەرۆكایەتیی جەلال جەوهەر، هەرەوەها ئەندامانی لیژنەكەش لە هەر یەكە لە مستەفای سەید قادر، جەمال حاجی محەمەد، ئاواتی شێخ جەناب، دكتۆر رەئووف عوسمان، ئاراس وەلی پێكهاتوون.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوول، كە بووە خاوەنی ٤٥ كورسی پەرلەمانی، لەگەڵ هەر یەكە لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆكانی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دابێت بەردەوامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە